نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 113 دۆلار دابەزی


وێستگەنیوز_

نرخی نەوتی خاوی برێنت لەسەدا 6% دابەزینی تۆمارکرد و بەهاکەی بوو بە 113 دۆلار بۆ یەک بەرمیل.


ئەمشەو 17ی حوزیرانی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 113 دۆلار دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش بۆ خوار 110 دۆلار دابەزی.

هاوکات، نرخی غازی سروشتی بەڕێژەی 5% دابەزی و ھەروەھا نرخی بەنزین لە بازاڕ و بۆرسەی جیھانی 2% دابەزینی تۆمارکرد.


PM:09:26:17/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت