رووسیا: رێگریکردن لە هەناردەی پەینی کشتوکاڵی وڵاتەکەمان جیهان تووشی برسیەتی دەکات
وێستگەنیوز_
دیمیتری پیسکۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی كرملین-ی رووسیا رایگەیاند، پێویسته ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵه‌یان بده‌نه‌وه كه له داهاتوودا ده‌بێته هۆی دروستبوونی برسیه‌تی له جیهاندا بەهۆی سزا خستنە سەر هەناردەی پەینی کشتوکاڵی رووسی.
دیمتری پیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵه‌ی كوشنده‌یان كرد، كاتێك سزایان خسته سه‌ر هه‌نارده‌ی په‌ینی كشتوكاڵی رووسی بۆ جیهان، چونکە رێگریكردن له هه‌نارده‌ی په‌ینی رووسی بۆ جیهان له داهاتوودا ده‌بێته هۆی برسیبوونی ملیۆنه‌ها مرۆڤ."
جەختی دەکاتەوە لەوەی، "بێگومان ئه‌مه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌مریكا و ئه‌وروپییه‌كان، چونكه رێگه به كه‌شتییه رووسییه‌كان ناده‌ن په‌ین بۆ جیهان بگوازنه‌وه."
وتەبێژی کریملین دەشڵێت، ئه‌مریكا له سه‌ره‌تادا سزای خسته سه‌ر هه‌نارده‌ی په‌ینی كشتوكاڵی، دواتر هاوكاره ئه‌وروپییه‌كانیان مه‌ترسی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بۆ واشنتۆن روونكرده‌وه ق سزاكه‌یان لابرد.
ئاشکراشیکرد، هێشتا ئەمریکا سزاکان پەیرەو دەکات و رێگه به كه‌شتییه‌كان نادرێت نزیكی به‌نده‌ره‌كان ببنه‌وه، ئەمەش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونی 40% هه‌نارده‌ی په‌ینی رووسی بۆ جیهان کە لە دواجاردا ده‌بێته هۆكاری برسیبوونی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له جیهاندا.
PM:01:14:17/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت