ئامارەکانی جیابوونەوە لە عیراق گەیشتووەتە رێژەیەکی مەترسیدار
وێستگەنیوز_
به‌پێی ئاماره‌كانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه، تەنها لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 18 هەزار و 362 گرێبەستی هاوسەرگیری هەڵوەشاوەتەوە.
ماڵپەری فەرمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق- به‌شی ئامار، ئاشکرایکردووە، "147 هەزار و 382 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی دادگاكان له گشت پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامدراوه."
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له 5 مانگی رابردوو 18 هەزار و 362 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی دادگاكان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
هاوکات ئاماره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئەوەمان پێ دەڵێت، زۆرترین رێژه‌ی جیابوونه‌وه له پارێزگای به‌غدا تۆماركراوه، كه‌مترینیش له پارێزگای موسه‌ننایه.
پسپۆرانی بواری كۆمه‌ڵناسی له عێراق هۆكاری زیادبوونی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له عێراق بۆ هه‌ژاری و بێكاری ده‌گه‌ڕێننه‌وه، هەندێکیشیان بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناپاکی هاوسەرگیری و لێکتێنەگەشتن بە هۆکار دەزانن.
هاوکات، ئەم ئاماره‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه و هێشتا هیچ راگەیەندراوێک لە لایەن دادگاکانی هەرێمەوە سەبارەت بەو پرسە بڵاونەکراوەتەوە.
PM:06:20:16/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 3532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت