موقتەدا سەدر و سەرکردە و پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لەگەڵ سەرکردە و پەرلەمانتارانی رەوتەکەی لە حەننانە کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیا عیراقییەکان، ئەمرۆ چوارشەممە 15ـی 6ـی 2022، لەسەر داوای موقتەدا سەدر، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکردەکانی تری رەوتەکە، سەردانی حەننانە لە نەجەف دەکەن و لەگەڵ سەدر کۆدەبنەوە.
ئەمە دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی موقتەدا سەدر و پەرلەمانتارانی رەوتەکە، دوای دەست لە کارکێشانەوەی بە کۆمەڵی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر، کە 73 پەرلەمانتارن.
AM:10:45:15/06/2022
ئهم بابهته 1652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت