فرۆکەخانەی بەغدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت
وێستگەنیوز_
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا رایگەیاند، بەهۆى خۆڵبارینەوە مەوداى بینین بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبووەتەوە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ـى حوزەیرانی 2022، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی بەغدا ئاماژەى بەوە داوە کە بەهۆى خۆڵبارینەوە مەوداى بینین بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبووەتەوە و گەشتەکانیان راگرتووە.
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە لە هەر گۆڕانکارییەکى کەشوهەوا و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
بەهۆی گۆڕانی کەش وهەوا و کەمبوونەوەی رێژەی بارانبارین، ئەمساڵ زۆرترین شەپۆلی خۆڵبارین رووی لە عێراق و کوردستان کردووە، بە جۆرێک زیاتر لە 12 شەپۆلی چڕی خۆڵبارین لە ماوەی کەمتر لە 3 مانگدا روویداوە.
AM:09:28:13/06/2022
ئهم بابهته 2176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت