ئەمریکا.. هەزاران خۆپیشاندەر دژی هەڵگرتنی چەک رژاونەتە سەر شەقامەکان


وێستگەنیوز_

هەزاران کەس لە ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا رژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ دروستکردنی فشار بۆسەر حکومەت تاوەکو رێکارەکان بۆ هەڵگرتنی چەک تووندوتۆڵتر بکات. سەرۆکی ئەمریکاش پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دووپاتکردەوە.
 
ئەمرۆ شەممە 12ـی 6ـی 2022، خۆپیشاندانی فراوان لە ئەمریکا دەستیپێکرد، خۆپێشاندانەکان لە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا رووداوەکانی تەقەکردن لەو وڵاتە رووی لە زیادبوون کردووە.

پاش كوژرانی 19 منداڵ لە یەكێك لە قوتابخانەكانی ویلایەتی تەكساس، هاوڵاتیانی ئەمریكا بە دروشمی "بۆ پاراستنی گیانمان خۆپیشاندان دەكەین" ڕژانە سەر شەقامەكان و داوای گۆڕینی یاسای چەك هەڵگرتن دەكەن. 

بەپێی میدیا جیهانییەکان، خۆپیشاندانەكان لە 450 شوێن لەسەرتاسەری ئەمریكا بەڕێوەچوو. 

هاوكات جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەران و داوای لە كۆنگرێسی ولاتەكەی كرد هەنگاوی جدی بۆ گۆڕینی یاسای چەك هەڵگرتن بنێت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، نوێنەرانی پارتی کۆماری لە ئەمریکا لە کۆنگرێس، رێگری لە قەدەغەکردن و تووندوتۆڵکردنی یاساکانی هەڵگرتنی چەک دەکەن.
 


PM:02:07:12/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو