سبەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت


وێستگەنیوز_

فەرەنسا لە دوو گەڕدا لە 12-6 و 19-6 پەرلەمانی نوێ هەڵدەبژێرێت، جیاوازی هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی فەرەنسا لەوەدایە کە ئێستا هاوپەیمانێتی چەپەکان لە پارتی سۆسیالست و سەوزەکان، چەپەکان و کۆمۆنیستەکان بە سەرۆکایەتیی ژان لوک میلانشۆن پێکهاتووە.

 بەمجۆرەش بێت دەتوانن دەنگێکی زۆر بەدەست بهێنن و ببنە بەربەست لەبەردەم لە ریفۆرمەکانی ماکرۆن لە پەرلەماندا و ماکرۆنیش دەستی لەسەر دڵیەتی.

مود گاتێل، ئەندام پەرلەمان بووە و ئێستاش بەربژێری پارتی بزووتنەوەی دیموکراتییە کە لەگەڵ پارتەکەی ماکرۆن زۆرینەی کورسییەکانیان لە پەرلەمانی فەرەنسا هەیە، گاتێل ئومێدی بەدەستهێنانی زۆرینەی کورسییەکانە بۆ ئەوەی ماکرۆن بتوانێت رێفۆرمەکانی جێبەجێبکات.

مود گاتێل ئاماژەی بەوە کرد، ئەوەی ئێستا هەیە قەیرانی سیاسی و جیۆپۆڵەتیک و قەیرانی وزەیە. ئەوەی ئێمە پشتگیری دەکەین بەهێزکردنی فەرەنسایە لە ناوەڕاستی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەوەی ئەوروپا سەربەخۆ بێت لەسەر بابەتی بەرگریی و وزە لە هەمووی گرتنگتر بایەخدان بە ژینگەیە، بۆیە زۆر گرنگە کە سەرۆک ماکرۆن دەنگی زۆرینەی لە پشت بێ تاوەکو بتوانێ هەموو ئەو چاکسازیانەی لە بەرژەوەندی بەهێزکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و چاکسازی جەوهەری گواستنەوەی وزە لە بەرژەوەندی دووپاتکردنەوەی دەسەڵاتی فەرەنسا لەناو یەکێتی ئەوروپا.

بەپێی راپرسییەکان، پارتەکەی ماکرۆن 27%، هاوپەیمانی چەپەکان 26%ـی دەنگەکان بەدەست دەهێنن، پارتەکەی مارین لوپێن، سەرۆکی پارتی ئەوپەڕی راستڕەوی بەرەی نیشتمانیی فەرەنسا هەرچەندە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی بەرامبەر بە ماکرۆن سەرنەکەوت، بەڵام ئێستا دەیەوێت 20%ـی دەنگەکان بەرێتەوە بۆ جاری یەکەمیش پارتی ئێریک زێمۆر دەیەوێت کورسی لە پەرلەمانی فەرەنسا مسۆگەر بکات.


PM:06:53:11/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 3624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو