یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له سوپای ئه‌مه‌ریكا تۆماركرا
وێستگەنیوز_
بیل سبیكس، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ریزی سوپاكه‌یان تۆماركراوه، كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا له ئه‌وروپا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، بیل سبیكس، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئەو وڵاتە له ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیموون لە ریزی سوپاس تۆمارکراوە. تووشبووه‌كه له خزمه‌تی سه‌ربازیی بووه، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "تووشبووه‌كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شتوتگارت له ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و كه‌ره‌نه‌تین كراوه."
هاوکات جەختی کردووەتەوە لەوەی، به‌رپرسانی ته‌ندروستی گشتی دەڵێن، مه‌ترسی له سه‌ر كۆی دانیشتووان ئه‌گه‌رێكی كه‌مه، به‌ڵام بۆ خۆپارێزی، ئه‌وانه‌ی تێكه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ ئه‌و تووشبووه هه‌بووه، چاودێری ده‌كرێن.
نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌گمه‌نه، نیشانه‌كانی له‌سه‌ر پێست به‌دیارده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موچاوی، تووشبووه‌كه به ژانه‌سه‌ر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و گرژبوونی ماسولكه‌كان و ئه‌ستووربوونی غوده‌كانی ده‌ناسرێته‌وه.
AM:11:43:11/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت