ده‌وڵه‌تی یاسا: پێویسته‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق بگه‌ڕێنینه‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ی ده‌ستوور


وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، ئەگەری چارەسەرکردنی ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی پشتڕاستکردەوە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا عیراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت.


محه‌مه‌د ئه‌لسه‌هیود، په‌رله‌مانتاری هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسای، بە ماڵپه‌ری (به‌غداد ئه‌لیه‌وم) راگەیاند: "هیچ شتێک نییە کە مەحاڵ بێت بۆ چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسی تا ئەو کاتەی دیدگا و خاڵە هاوبەشەکان لە نێوان بلۆکەکاندا هەبێت کە هێزە سیاسییەکان دەهێننەوە ناو بلۆکەکان"، مێزی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن".

ئه‌لسه‌هیود ئاماژەی بەوەشدا: "پێویستە هەمووان پرۆسەی سیاسی بگەڕێننەوە بۆ نۆرمەکانی پێشووی دەستوور، کە لەژێر رۆشنایی ئەو نۆرمانەدا حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان بە بەشداری هەموو هێزە سیاسییەکان لە پێکهێنانی حکومەت پێکهێنران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئۆپۆزسیۆن بژاردەیە نەک ناچاری".


PM:01:13:25/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت