ئەدهەم بارزانی بۆ بلاسخارت: تەنانەت هەڵبژاردنەكانیش ناتوانن دۆخەكە ئارام بكەنەوە


وێستگەنیوز_

ئەدهەم بارزانی پەیامێک ئاراستەی جنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و دەڵێت، "ئەو لایەنانەی ئیوە لەگەڵیان دادەنیشن، لەوانەیە هۆکاری ئەو نا ئومێدییەی خەڵک بن، کە بوونەتە هۆکاری ئەوەی لە 70%ی خەڵک بەشداری هەڵبژاردن نەکەن".

دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:

بە ناوی خوای گەورە و مهرەبان

بەڕێز /جنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق..

دوای سڵاو و رێز..

وەك ئاگادارن عێراق و هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت، ئاڵۆزی و گرفتەكان بەجۆرێكن، تەنانەت هەڵبژاردنەكانیش ناتوانن دۆخەكە ئارام بكەنەوە، دیارە ئەركی ئێوەش قورسەو پێویستە لەهۆكاری نائومێد بوونی خەڵك بەرامبەر پڕۆسەی هەڵبژاردن بكۆڵنەوە، ئێوە داواتان كردوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دانیشتن بكەن، بەڵام ئەوان بەهەموویانەوە لەهەڵبژاردنی پێشوو، نزیكەی لەسەدا سی جەماوەر دەنگی پێدان و بەشداری هەڵبژادنیان كرد، بۆیە گرنگە ئێستا ڕوو لەو خەڵک و جەماوەرە فراوانەكە بێت کە نزیکەی حەفتا لە سەد بەشدارنەبونە لە ھەڵبژاردن، تا لەهۆكاری ئەم نائومێدیە بەپرۆسەی هەڵبژاردن ئاشناتان بكەن. چونكە ئاشكرایە ئەو لایەنانەی ئێوە بڕیارە لەگەڵیان دانیشن، لەوانەیە ھندێک لە ئەوانە هۆكاری نائومێدیەكەبن، بۆیە دانیشتنەكەتان بەم شێوەیە خزمەت بەپرۆسەكە و دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگا ناكات.

لەگەڵ رێزم

   
ئەدھەم عوسمان شێخ
    ئەحمەد بارزانی
٢٥-٥-٢٠٢٢


AM:11:59:25/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت