پارتی و یەکێتی لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆدەبنەوە

‌کۆبوونەوەیەکی نێوان یەکێتی و پارتی... وێنە، ئەرشیف

وێستگەنیوز_

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی ئایاری 2022 له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

ئەم کۆبوونەوە پاش ئەوە دێت، رۆژی 22ـی ئایار نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ حزبە سیاسییەکادا کۆبووەوە.

سەرۆکی هەرێم لە کۆبوونەوەکاندا باسی دۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەکانی کرد و جەختی لە یه‌كڕیزیی لایه‌نەکان کردەوە و وتی، "سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه‌ به‌ چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه."


AM:09:42:25/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت