گەنجێکی 18 ساڵ لە قوتابخانەیەكی سەرەتایی 21 کەسی کوشت
دیمەنێک لە شوێنی رووداوەکە
وێستگەنیوز_
رۆژی سێشەممە 25ی ئایاری 2022، چەکدارێکی تەمەن 18 ساڵان تەقەی لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە باشووری تەکساس کرد و بەهۆیەوە 19 منداڵ و دوو کەسی بەتەمەن گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی ولایەتەكە ئاشكرای كردوە، بکوژەکە پێش ئەوەی لە ماڵ دەربچێت تەقەی لە داپیرەی کردووە و تاكو ئێستا 19 قوتابی منداڵ و دوو كەسی بەتەمەنی کوشتووە.
گرێك ئابۆت، حاكمی ویلایەتی تەکساس لە لێدوانێكدا رایگەیاند، "سالڤادۆر ڕامۆس، تەمەن 18 ساڵ ئەو كەسە بووە كە تەقەی كردووە و دواتر لە ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیسدا کوژراوە. دوو پۆلیس بریندارن و تەقەكەرەكە بە شێوەیەکی ترسناک تەقەی کردووە و قوتابی و مامۆستای کوشتووە کە قەرەبوو ناکرێنەوە."
قوتابخانەکە ناوی رۆبە و لە شاری یوڤالدێیە. ئەو کەسەی تەقەی هەڕەمەکی بەناو قوتابخانەکەدا کردووە کوژراوەتەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، بکوژەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکیی جۆری AR-15 تەقەی کردووە و ژمارەیەکی زۆر مەخزەنی فیشەکی پێبووە.
AM:09:11:25/05/2022
ئهم بابهته 4416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت