نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە نزیکەی 115 دۆلار
وێستگەنیوز_
نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان گەیشتۆتە نزیکەی 115 دۆلار و نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش 3 دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022، بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 114 دۆلار و 89 سەنتە.
هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 111 دۆلار و 8 سەنتە
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و سەرووی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
AM:08:50:25/05/2022
ئهم بابهته 1844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت