خۆڵبارین بۆ سبه‌ینێ له‌م ناوچانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ ئەگەری هەیە لە سنوری پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و نەینەوا و سامەرا و بەشێک لە پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی تێبکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاستی عیراق ساماڵ دەبێت و بەشی باکوری ناوچەکەش تۆز لە هەوادا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ ئەگەری هەیە لە سنووری پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و نەینەوا و سامەرا و بەشێک لە پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی تێبکات.

دەشڵێت، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و تۆزێکی کەم لەهەوادا دەبێت. پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لەچەند ناوچەیەکی جیاجیا تۆزی دەبێت و ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارینی هەیە و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.

لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژی هەینییەوە راگەیەنراوەکەی کەشناسی عیراق باسی لەوەشکردووە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێکی دیکە بەرزدەبنەوە.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم تۆز و خۆڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا ئاستی خۆڵبارین کەمتر دەبێت.

دەشڵێت، ئاسمانی پارێزگای دهۆک ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی تۆز و خۆڵ لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور کاریگەری خۆلبارین کەم دەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و تۆز و خۆڵ دەبێت لە دوایی نیوەرۆ کاریگەری خۆڵبارین کەم دەبێتەوە.


AM:11:43:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 7096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو