فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران له ئه‌سفه‌هان كه‌وته خواره‌وه
وێستگهنیوزـ
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە ئەسفەهان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە جۆری "F-7" لە ناوچەی ئەنارەکی سەربە شاری ئەسفەهان کەوتەخوارەوە.
ئه‌وه‌شی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌وه سەرگوردی فڕۆکەوان قاسم زەمانی و خوێندکارێکی فرۆکەوانی بە ناوی محەمەد جەواد بای، گیانیان له ده‌ستداوه".
ئاژانسی میهر ئاماژەی بەوەشداوە: فڕۆکەکە لەکاتی مەشقکردندا بووه، بەهۆی کێشەی تەنیکییەوە کەوتووەتەخوارەوە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکرێت.
AM:10:55:24/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت