به‌ ڤیدیۆ.. ساتی هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌نیوزـ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی.


ئەمرۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، هێرشەکە لەلایەن یەک فڕۆکەوە بووە و نەیتوانیوە بچێتەناو بنکە سەربازییەکەوە تەنها دەور و بەری بنکەسەربازییەکەی بۆردوومان کردووە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، لەکاتی هێرشەکەدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.


AM:09:31:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت