مۆسكۆ: دەبینە خاوەنی 50 مووشەکی ناوەکی کە درێژی هەر دانەیەکیان هێندەی باڵەخانەیەکی 12 نهۆمییە
وێستگەنیوز_
رووسیا هەرەشە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات و رایدەگەیەنێت، به‌م نزیكانه مۆسكۆ ده‌بێته خاوه‌نی 50 مووشه‌كی ناوەكی نوێ، له رێگه‌یانه‌وه ده‌توانێت ته‌واوی دوژمانانی بخانه ناو "چاڵی ئاگره‌وه".
ئەمرۆ دووشەممە 23ی ئایار، بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی رووسیا، دیمیتری رۆگزین، سه‌رۆكی ئاژانسی رووس كوسمۆس، كه له ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیاوه نزیكه ئاشکرایکرد، "ده‌یان مووشه‌كی "سه‌رمات2" بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دووژمنان ئاماده‌ن و بە دڵنیاییەوە پایزی داهاتوو بڵاوه‌یان پێده‌كرێت".
هەر سەبارەت بەو مووشەکانە، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت. "درێژی ئه‌م مووشه‌كانه به‌قه‌د باڵه‌خانه‌یه‌كی 12 نهۆمی ده‌بێت، كێشی 208 تۆنه، له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م مووشه‌كانه 7.9 مه‌تر ناوچه‌كه‌ی هه‌ڵكۆڵی و به پانی 20 مه‌تریش وێرانی كرد."
هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا تا دێت فراوانتر ده‌بن، به‌م هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و وڵاتانی رۆژئاوا گرژی تێكه‌وتووه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش پاڵپشتی گه‌وره‌ی ماددی و سه‌ربازی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و زیاتر لە 10 هەزار سزای ئابووری و سیاسی‌یان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
PM:06:14:23/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت