وەزارەتی بازرگانی یەکەم رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دیاریکرد


وێستگەنیوز_

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بلاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە 25ی 5ی 2022 یەکەم رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەبێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەرجەم جوتیاران ئاگاداردەکەکاتەوە کە پاش گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 25ی 5ی 2022 وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرد.

ئاماژە بەوەش دەکات، "بۆ ئەم مەبەستە داوا لە برا جوتیارەکان دەکەین لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەم هاتویان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن."


PM:09:16:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو