په‌رله‌مانتارێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هۆشداری ده‌دات

‌ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

وێستگه‌نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هۆشداری ده‌دات له‌ دۆخی عیراق و مەترسی بەردەوامبوونی ئابڵوقە سیاسییەكانی عیراق، لە قۆناغی داهاتوودا.


محه‌مه‌د سه‌هیود، په‌رله‌مانتار له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی ئایار، راگەیاند: "مەترسییەكی زۆر گەورە لە درێژەی ئابڵوقە سیاسییەكانی عیراقدا هەیە، لە قۆناغی داهاتوودا، بەو پێیەی ره‌نگه‌ ئەم بابەتە ببێتە هۆی داڕمانی سیستمی سیاسی لە عیراقدا، بۆ ئەمەش پێویستە هەمووان ئاگاداربن".

باسی له‌وه‌شكرد: لەم بابەتەدا هیچ لایەنێکی براوە نابێت، بەڵام هەمووان دەدۆڕێن.

جەختیشیكردەوە، "پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و دانوستان بكرێت بۆ ئەوەی بەزووترین كات كۆتایی بە ئابلۆقە سیاسییەكانی عیراق بێنن، هەروەها دووركەوتنەوە لە سیاسەتی پەراوێزخستن و دوورخستنەوە، كە هیچ خێرێكی بۆ نەهێنا پرۆسەی سیاسی".


AM:10:11:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت