دوو ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌ولێر دوای 20 ساڵ مانه‌وه له زیندان ئه‌مڕۆ ئازاد كران
عەلی باپیر لەگەڵ ئازادکراوەکان و کەسوکاریان
وێستگهنیوزـ
نووسینگه‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بڵاویكرده‌وه كه دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له زیندان ئه‌مڕۆ دوو هاووڵاتی ئازاد كراون و عه‌لی باپیر له نووسینگه‌كه‌ی خۆی پێشوازی لێكردوون، به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌و دوو كه‌سه ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون.
نووسینگه‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: دوای هەوڵی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئایاری 2022، هەردوو زیندانیی كرا‌و (كاروان عارف) و (وشیار سابر) دوای مانەوەیان نزیكەی 20 ساڵ لە زیندان، ئازادكران.
باسی له‌وه‌شكردووه: "دوای ئازادبوونیان راستەوخۆ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر بەئامادەبوونی كەسوكاریان، پێشوازیی لە هەردوو ناوبراو كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌و دوو كه‌سه پێشتر كه ده‌ستگیر كراون ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون، ساتی دهستگیركردنیشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 2002 كه ئه‌وكات بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئه‌ندامه‌كانیان به‌سه‌ر چه‌ند گروپێكی جیاوازدا دابه‌ش بوون و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له هه‌ولێر و سلێمانی ژماره‌یه‌كیان ده‌ستگیر كران.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌و دوو كه‌سه به هه‌وڵی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئازادكراون، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خۆیان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه كه كاتی ده‌ستگیركردنیان ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون.
PM:08:08:19/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 9016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت