تەندروستی عیراق داوای "قڕ کردنی" سەگە بەرەڵاکان دەکات

‌سەگی بەرەڵا لە شەقامەکان روو لە زیادبوونە

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی تەندروستیی عیراق هۆشداریی ده‌دات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هاری و زیادبوونی تووشبووەکانی، داواش لە پارێزگارەکان دەکات هەڵمەتی قڕکردنی سەگ ئەنجام بدەن.  


لە نوسراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق کە ئاڕاستەی پارێزگاکانی کردووە  هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هاری دەدات و دەڵێت: "هاری کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە رێگەی گازگرتنی سەگەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، لە ئەگەری نەگرتنەبەری رێکاری پێویست و چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی گازیان لێگیراوە ئەگەری هەیە رێژەی مردن بە نەخۆشییەکە بگاتە 100%".   

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راشیگه‌یاندووه‌: "بەهۆی زیادبوونی سەگ لەسەر شەقامەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان حاڵەتەکانی گازگرتن زیادیان کردووە کە ئەوەش جێگەی نیگەرانی و مەترسییە".   

ده‌شڵێت، "بۆ سنوورداركردن و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە و لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتیان، پێویستە هەڵمەتی قڕكردنی سەگە بەرەڵاکان ئەنجام بدرێت، ئەوەش لە ئەستۆی پارێزگاكاندایە بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە (32)ی ساڵی 2013 / مادەی / 29ی تایبەت بە تەندروستیی ئاژەڵان".  


PM:05:22:19/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت