وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین: لە کۆی 87داواکراو تەنیا سڵێمان هەڵشۆیی لە زیندان ماوەتەوە

‌سڵێمان هەڵشۆیی

وێستگەنیوز_

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، " لە ماوەی دوو ساڵدا 87کەس لەسەر دۆسێی سلێمانی ھەڵشۆیی دەستگیرکراون کە هاوبەشی سڵێمان هەڵشۆیی بوون"، ئەوەشی وت، "لە ئێستادا دۆسێی سڵێمان هەڵشۆیی لە قۆناغی کۆتاییدایە و بە کەفالەت ئازاد دەکرێت".

ئەمشەو 14ی ئایاری 2022، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە وێستگەنیوز-ی وت، " تا ئێستا ھەزار و 200 سکاڵا لەسەر سلێمان ھەڵشۆیی تۆمارکراوە و بڕی ئەو پارەشی لەگەڵ سکاڵاکاران و ھاووڵاتیان مامەڵەی پێوەکردووە 15 ملیۆن دۆلار بووە".

وتیشی، "87 تۆمەتبار بەھۆی پەیوەندییان بە کەیسەکەوە ڕاگیران و دواتر سەرجەمیان جگە لە سلێمان ھەڵشۆیی بە کەفالەت ئازاد کران، بۆ ئازادکردنی سڵێمان هەڵشۆیش چاوەرڕوانت بڕیاری دادگا دەکەین".

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین وتیشی، "لە ئێستادا کەیسی سلێمان ھەڵشۆیی لە قۆناغی کۆتایی لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام وادەیەکی زیاتری دەوێت تاکو کەیسەکە یەکلایی دەکرێتەوە و دواتر سلێمان ھەڵشۆیی بە کەفالەت ئازاد دەکرێت".

سلێمان ھەڵشۆیی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە بێ گرێبەستی یاسایی، ئۆتۆمبێل و زەوی و خانوو و ئاژەڵی بە بەسوود و ماوە لە ھاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین وەرگرت، بەڵام دواتر مایەپووچبوونی ڕاگەیاند و ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2020 دەستگیرکرا.


PM:11:20:14/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 3384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو