له چه‌مچه‌ماڵ زاوایه‌كى تر ماڵی خه‌زورى به‌ر ده‌ستڕێژى گوله ده‌دات
وێستگەنیوز_
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى ڕایگه‌یاند، له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ زاوایه‌ك ده‌چێته سه‌ر ماڵى خه‌زورى و ده‌یانداته به‌ر ده‌ستڕێژى گوله و زاوایه‌كى ماڵى خه‌زورى ده‌كوژێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان ژن و پیاوێکەوە بەناوەکانی (د ، ٳ ، م ) (ت ، ی ، م ) کە هاوسەری یەکترن و دانیشتووی شاری سلێمانین، ژنەکە (ت ، ی ، م ) دەچێتەوە ماڵی باوکی لە قەزای چەمچەماڵ لەبانمەقان نیشتەجێ دەبێت، بەڵام شەوی (۱۲ لەسەر ۱۳ / ٥/ ٢٠٢٢) هاوسەرەکەی بەناوی (د ، ٳ ، م) دەچێتە سەر ماڵ غەزوری و تەقەیان لێدەکات".
هه‌ر له ڕأگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لەکاتی تەقەکردنەکەدا هاووڵاتییەکی دراوسێیان بەناوی (جومعە عەلی عومەر ) فیشەکی بەردەکەوێت و دواتر گیان لەدەستدەدات.
ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ دۆسێی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دەست بەجێ هێزەکانمان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی ڕووداوەکە و لەسەر تۆمەتبارەکان سەرەنجام تەقەکەرەکە (د ، إ ، م ) و کەسێکی دیکە بەناوی ( ب ، م ، ٲ ) لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەدا گیرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کران.
له‌شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ دووه‌م حاڵه‌ى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه و به‌هۆى هه‌ردوو ڕوداوه‌كه‌وه پێنج كه‌س كوژراون.
PM:10:19:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت