كۆمپانیای نەوتی باكور: هەرێمی كوردستان زێدەڕۆیی كردووەتەسەر دوو كێڵگەمان


وێستگەنیوز_

كۆمپانیای نەوتی باكوور رایگەیاند، "هەرێمی كوردستان زێدەڕۆیی بۆ سەر دوو كێڵگەی نەوتی ئێمە كردووە و قۆستوونیەوە بۆ زیادكردنی بەرهەمی وزە".


ئەمرۆ شەممە 14ی ئایاری 2022، لە راگەیەنراوێكدا كۆمپانیای نەوتی باكور بڵاویكردۆتەوە، پێشتر ژمارەیەك زیادەڕەوی و پێشێلكاریمان بەدیكرد كە كراوەتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكور لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لەوانە كێڵگەكانی خورمەڵە و هاڤانا و سەفیە و كۆرمۆور، كۆمپانیاكەمان سكاڵای یاسایی لە دادگاكانی تایبەتمەندی عیراق تۆماركردوە تائێستا چاوەڕیی یەكلاییكردنەوەین.

راشیگەیاندوە، بەردەوامی ئەو پێشێلكاریانە بە پشتیوانی هێزێكی چەكداری سەربە حكومەتی هەرێمی و تیمێكی هونەری كاركردن دەكرێت لە هەردوو كێڵگەی بای حەسەن و داوود، ئەمەش بە مەبەستی قۆستنەوەی هەلی بەدەستهێنانی وزە بەرهەمهێنراوەكانێتی بۆ بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان.

کۆمپانیاکە، ئەوەشی وتووە، ئەم هەڵسوكەوتە دەستور و یاساكانی عیراق رەتیدەكەنەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادی لەسەر بونیاتناراوە، بەو پێیەی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عیراقە و حكومەتی فیدراڵی سەرپەرشتی كۆمپانیا نیشتمانییەكان دەكات.



PM:06:10:14/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت