کچێکی ئاوارەی شنگال کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.. پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد


وێستگەنیوز_

له‌ رووداوێكی خۆكوشتندا كچێكی ئاواره‌ی شنگال له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كانی زاخۆ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووە.


نەهشەت سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ (شه‌ممه‌ 14ی 2022) کچێکی ئێزیدی لە کەمپێکی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ راشیگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ کچێکی ئێزیدی بەناوی(ر.ح.ع) تەمەن 26 ساڵ لە کەمپی "بێرسڤ" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی راگه‌یاندنی پۆلیسی زاخۆ روونیكرده‌وه‌، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزاكه‌ کراوە.

هه‌روه‌ها پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رووداوه‌كه‌ خۆكووشتن بووه‌، بەپێی مادەی 408 لە یاسای سزادانی عێراق لێکۆڵینەوە لەباره‌ی رووداوەکە ده‌ستیپێكرد.


PM:06:03:14/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو