رووسیا كاره‌بای فینله‌ندای بڕی
وێستگەنیوز_
ئه‌مڕۆ فینله‌ندا رایگه‌یاند، كۆمپانیای راونوردیكی رووسیایی ناردنی ته‌زووی كاره‌بای بۆ وڵاته‌كه‌یان راگرتووه، دەشڵێت، هیچ گرفتیان بۆ دروست نابێت لەبەرئەوەی جێگرەوەی هەیە و دەتوانن ئەو بڕە کارەبایەی لە روسیاوە دێت لە سویدەوە هاوردەی بکەن.
سەبارەت بەو بابەتە كۆمپانیا رووسییه‌كه رایگه‌یاندووه، فینله‌ندا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی كاره‌بای نه‌داوه و به‌و هۆیه‌وه بێبه‌ش كراوه له وزەی كاره‌با.
بڕینی ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌ر فینله‌ندا له كاتێكدایه ئه‌و وڵاته هه‌وڵده‌دات ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و له به‌رامبه‌ردا رووسیا دژی ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستاوه‌ته‌وه.
هاوکات، دوێنێ 13ی ئایار، پەرلەمانی فینلەندا بە زۆرینەی دەنگ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ پەسند کرد و بڕیاریشە ئەمڕۆ حکومەتی فینلاندا داوای ئەندامیێتی خۆی بۆ ناتۆ پێشکەش بکات.
راستەوخۆ دوای یەک رۆژ لە بریارەکەی فینلەندا، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشی لە فینلەندا کرد، دوای ئەوەی ساولی نینیستۆ، سەرۆکی وڵات و سانا مارین، سەرۆک وەزیران پشتیوانی خۆیان بۆ چوونە ناو ناتۆوە دەربڕی.
PM:03:55:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 7152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت