کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ شەممە، 14ی ئایاری 2022، لەسەر داوای چەند فراکسیۆنێک، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە پرسی شنگال دواخراو دیار نییە کۆبوونەوەی داهاتوو کەی دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،  لەسەر داوای چەند کوتلەیەکی سیاسی پەرلەمان، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، کە کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە گفتوگۆ دەربارەی دۆخی شنگال و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای پشتیوانی بەپەلەی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان.

لە راگەیەندراوەکەدا بە بێ ئەوەی ناوی هیچ کوتلەیەکی سیاسی بهێنن هاتووە، دواخرانی کۆبوونەوەکە لەپێناو گفتوگۆ راوێژی زیاترە، بۆ ئەوەی یاساییەکی تۆکمە بۆ پشتیوانی ئاسایشی خۆراک گەڵاڵە بکرێت، ئەمەش کاتی پێویستە.


AM:09:31:14/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت