سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی شاسوار عەبدولواحید دەکات
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
وێستگهنیوزـ
بەرپرسێکی نەوەی نوێ ئاشکرای کرد، دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نوێی کردووە لەئۆفیسی سەرەکی خۆی لە گوندی ئەڵمانی.
فاروق غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە رێگەی پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرای کرد، "ريَواز فايةق، سەرۆکی پەرلەمان سەردانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کردوە".
هەروەها دەڵێت: "ئەم سەردانانەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوەبووە تا رای لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن وەربگرێت لەسەر چالاکی و کاری پەرلەمان و هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم".
هەروەها ناوبراو دەشڵێت: "لة سةردانةكةدا باسی یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن کراوە کە لە دانیشتنەکەدا سەرۆکی نەوەی نوێ داوای کردوە پەرلەمان بە رۆڵی خۆی هەستێت لە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی حکومەت و داکۆکیکردن لە مافی خەڵک و قسەکردن لەسەر ئەم هەموو ناهەقی و قەیرانەی کە هاوڵاتییان دەناڵێنن بە دەستیەوە".
هەروەها فاروق غەفور دەشڵێت: "شاسوار عەبدولواحید باسی ئەوەشی کردووە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و کۆمسیۆنێکی بێلایەنی سەربەخۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە بکات".
بهپێی زانیارییهكانی وێستگهنیوز، ههر دوێنێ پێنجشهممه 12ی ئایاری 2022، رێواز فایهق، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان سهردانی ههریهكه له كۆمهڵی دادگهری و یهكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردووه.
PM:08:09:13/05/2022
ئهم بابهته 8436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت