هه‌ڵمه‌تی واژوو كۆكردنه‌وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبووسی ده‌ستیپێكرد

‌محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگەیەندرا بەهۆی مامەڵەی نەشیاوی دژی ئەندامێكی پەرلەمان.


هادی سەلامی، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: دەستیان بە كۆكردنەوەی واژۆكردووە بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی، لە پۆستی سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌، ئه‌مه‌ش بەپێی په‌یڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

روونیشیكردەوە: "ئەم هەوڵە كاردانەوەی مامەڵەی نادەستووری سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ لە دژی باسم خەشان، ئەندامی پەرلەمان و پارێزگاری لە كاری پەرلەمانی و سەربەخۆیی پەرلەمانتار".

ئەندامی پەرلەمان باسم خەشان پێشتر ناكۆكی لەگەڵ حەلبووسیدا هەبووە، ئەو زیاد لە جارێك سەرۆكایەتی حەلبووسی بۆ كۆبوونەوەكانی پەرلەمان رەتكردووەتەوە و سكاڵای بەرزكردووەتەوە و داوای لادانی حەلبووسی لە رەوتی سەدر كردووە بەهۆی پێشێلكاری پەرلەمانی و داراییەوە.


PM:06:44:13/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت