هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ جووتیارانی هه‌رێم


وێستگه‌نیوزـ

رێبوار ئه‌وره‌حمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، له‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ پۆلێنكردن هه‌ڵگیراو هه‌ر ته‌نێك 50 بۆ 100 زیاد ده‌كرێت.

رێبوار ئه‌وره‌حمان، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:  ئەمساڵ لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، پۆلێنکردنی گەنم لەسەر بنەمای پلە یه‌ك و دوو و سێ نامێنێت.

ده‌شڵێت: "پارەی وەرگرتنی هەر ته‌نێکیش 50 یان 100 هەزار دینار زیاد دەکرێت.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عیراق لە سەرجەم سایلۆکان دەست بەئامادەکاری کردووە بۆ وەگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022، كه‌ سەرجەم گەنمی جوتیاران وەردەگرێت.

باسی لەوەشکردبوو، بۆ هەر ته‌نێک گەنمی پلە یەک بڕی 750 هەزار دیناری عیراقی دیاریکراوە، هەروەها لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی گەنم لە جیھاندا نرخی وەرگرتنی گەنم لە ناوخۆ بە رێژەی 20٪ زیاد دەكرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم گەنمی جوتیارانیان لەسەر بنەمای پۆلێنکردنی گەنم بۆ پلە یەک و دوو وەردەگرت و بەمەش نرخی گەنمەکان جیاواز بوون.


PM:05:18:13/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 3096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت