خەلیفە بن زاید ئەو سەرۆکەی بناغەی گەشەپێدانی ئیماراتی دانا کۆچی دوایکرد
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 له ته‌مه‌نی 73 ساڵییدا، خه‌لیفه بن زاید ئەلنەهیان، سه‌رۆكی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات) كۆچی دواییكرد، ئەو ئەوکەسەبوو به سیاسه‌تی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یدا چووه‌ته‌وه و بناغه‌یه‌كی نوێی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئیمارات دانا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی ئیمارات ده‌كات به هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئەلنەهیان، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئایاری 2022 كۆچی دواییكرد.
به‌و هۆیه‌وه له ئیمارات ئاڵای وڵات هێنرایه خواره‌وه و 40 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا.
هه‌روه‌ها ده‌وام له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئیتیحادی ئیمارات و میرنشینه‌كانیدا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ راگیرا.
وێستگه‌كانی ژیانی خه‌لیفه بن زاید
- له 7ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 1948 له‌دایكبووه و دووه‌م سه‌رۆكی ئیمارات و شازده‌یه‌م فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی ئه‌بوزه‌بی بووه.
- فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات بووه.
- له 3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2004ه‌وه له دوای كۆچی دوایی باوكی زاید بن سوڵتانی دامه‌زرێنه‌ری ئیمارات، بووه‌ته سه‌رۆكی وڵات.
- له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییدا به سیاسه‌تی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یدا چووه‌ته‌وه و بناغه‌یه‌كی نوێی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئیمارات داناوه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای پترۆڵی دامه‌زراندووه و خۆی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بووه و هه‌روه‌ها ده‌زگای ئه‌بوزه‌بی بۆ وه‌به‌رهێنان داناوه، كه خۆی سه‌رۆكی بووه و ئیداره‌ی دارایی میرنشینه‌كه‌ی كردووه.
- فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و بینای بازرگانی دامه‌زراندووه و فه‌رمانگه‌كه‌ی به‌وه ناسراوه كه دڵفراوانانه پاره‌ی به‌خشیوه‌ته هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوویهكیان لێ وه‌ربگرێت.
- دامه‌زراوه‌ی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیانی بۆ كاروباری مرۆیی دامه‌زراندووه و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له 40 وڵاتی جیهان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات.
- له 1964 هاوسه‌رگیری كردووه و هه‌شت منداڵی هه‌یه، كه شه‌شیان كچ و دوانیان كوڕن.
- به 25 له كه‌سایه‌تییه هه‌ره كاریگه‌ره‌كان و چواره‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان له میدیادا ناوی ده‌برێت.
PM:02:43:13/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت