رۆژنامەی سەباح: بەریتانیا پاڵپشتیکاری هەناردەکردنی غازی هەرێمی کوردستانە


وێستگەنیوز_

رۆژنامەی سەباح، دەڵێت، "بەریتانیا لەپشت پڕۆژەی فرۆشتنی غازی کوردستانە بۆ لێدان لە ئابوری ڕوسیا"، ئەوەشێ وتووە، "ئێران و روسیا هەرگیز ڕێگە نادەن غازی هەرێمی کوردستان بکرێتە جێگرەوەی غازی ئەوان".


رۆژنامەی "سەباح"ی حکومی عێراقی، لەنوێترین ڕاپۆرتی لەبارەی پرسی غازی سروشتی هەرێم، ئاشکرای کردووە پارتی دیموکراتی کوردستان فشارەکانی بۆسەر یەکێتی نیشتیمانی چڕکردۆتەوە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە کێڵگە غازییەکانی ژێر دەسەڵاتی زۆنی سەوز بکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی وتووە، ئەوەش بەئامانجی ئەوەی دواتر لەڕێگای تورکیاوە هەناردەی ئەوروپای بکات، رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، یەکێتی داوای پارتی رەتکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، دەبێ ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بگیرێت و هەناردەکردنی غازی ناوچەکانی ژێردەستی لەڕێگای بەغداوە بێت.

رۆژنامە فەرمیەکەی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە، پڕۆژەیەک هەیە بۆئەوەی غازی هەرێمی کوردستان لەڕێگای تورکیا یان ئوردنەوە رەوانەی ئەوروپا بکرێت، جەختی لەوەش کردۆتەوە ئێران و روسیا هەرگیز ڕێگە نادەن غازی هەرێمی کوردستان بکرێتە جێگرەوەی غازی ئەوان.

ڕۆژنامەی سەباح ئەوەشی خستۆتەڕوو، پرسەکە هەر پەیوەندیدار نیە بە هەرێمی کوردستان، بەڵکو وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپاش ڕۆڵیان هەیە، گەورەترین ڕۆڵگێڕی پڕۆژەکەش بەریتانیایە کە پاڵپشتتیەکی سەرسەختی پڕۆژەیەکە، ئامانجیشی بەکارهێنانیەتی وەک دژایەتییەک بەرانبەر بە غازی روسیا.


AM:09:25:13/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو