به‌ڤیدیۆ..وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هێلكه‌باران كرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌نالینا بیربۆك، خانمه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌كاتی گردبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن توشی روگیری بوو، ئه‌وه‌ش كاتێك یه‌كێك له ئاماده‌بوان هێلكه‌ی گرته وه‌زیری ناوبراو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له شاری فۆبهرتال له باكوی ناوچه‌ی راین و ستڤالیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ساز كرد و له‌كاتی وتارداندا یه‌كێك له ئاماده‌بوان هێلكه‌بارانی كرد.
له‌وكاته‌شدا كارمه‌ندانی پاراستنی ئاسایشی گردبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه چونه سه‌ر سه‌كۆی وتاره‌كه‌ی وه‌زیر تا بپیارێزن، دوای ئه‌و روداوه‌ش وه‌زیره‌كه درێژه‌ی به وتاره‌كه‌ی دا.
بڕیاره له 15ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردنی (په‌رله‌مانی هه‌رێمی) له ناوچه‌ی راین و ستڤالینا-ی فیدڕاڵی به‌ڕێوه‌بچێت و له هه‌مان بانگهشهشدا، رۆبه‌رت هابیك، وه‌زیری كاروباری ئابوری و پاراستنی ژینگه له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه (هاهوو)ی لێكرا.
PM:09:10:09/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 4764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت