نوێترین زانیاری لە بارەی کوژرانی ژنێک لە هەولێر
وێستگه‌نیوزـ
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، له ناحییه‌ی شه‌مامك كه‌سێك به چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو سه‌له‌ی خۆڵدا ده‌شارێته‌وه، پۆلیس و کەسوکارەکەی زانیاری زیاتر دەخەنەڕوو.
نه‌به‌ز ره‌شاد، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئایار، له ناحییه‌ی شه‌مامكی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ته‌رمی ئافره‌تێك دۆزرایه‌وه، كه ئاسه‌واری لێدان و سێ چه‌قۆی به‌جه‌سته‌وه بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی ئه‌و ئافره‌ته كوژراوه‌ش كه‌له ناو سه‌له‌ی خۆڵدا شاردراوه‌ته‌وه، دوای دۆزینه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری.
هاوكات پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئافرەته كوژراوه‌كه ناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن 33 ساڵه، له ماوه‌ی پێنج کاتژمێردا توانرا هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ڤ. م.) دەستگیر بکرێت کە لە ئاکامی روودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە رێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر.
ئه‌م رووداوه له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌سێكی تر له شاری سلێمانی به چه‌ند چه‌قۆیه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی بریندار كرد و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و ته‌ندروستی جێگیره.
لە لایەکی دیکەوە كه‌سوكاری ژنه كوژراوه‌كه‌ی ناحیه‌ی شه‌مامكی هه‌ولێر زانیاری جیاواز له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بۆ خوێنه‌رانی وێستگه‌نیوز ده‌خه‌نه‌ڕوو و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان دڵنیا نین له‌وه‌ی كچه‌كه‌یان له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرابێت.
ئه‌و كه‌سه كه قسه‌ی بۆ په‌یامنێری وێستگه‌نیوز كرد خۆی وه‌ك مامی ژنه كوژراوه‌كه ناساند و رایگه‌یاند: ئه‌وان له ئێستادا سكاڵایان له سه‌ر كه‌س نییه، چونكه دڵنیا نین كچه‌كه‌یان له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرابێت.
وتیشی: "كچه‌كه‌مان له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به برینداری هێنراوه بۆ نه‌خۆشخانه، دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستداوه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه دوو منداڵی هه‌یه، هاوسه‌ره‌كه‌ی شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌و له ئێستادا له‌گه‌ڵ دایكی، واتا خه‌سووی ژنه كوژراوه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون.
PM:05:59:09/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 11012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت