"لەمەودوا بەكارهێنانی تویتەر بۆ دامەزراوە بازرگانی و حكومییەكان بێ بەرامبەر نابێت"


وێستگەنیوز_

ئیلۆن مەسک، خاوەنی نوێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، بەكارهێنانی تویتەر بۆ بەكارهێنەرانی ئاسایی ھەمیشە بێبەرامبەر دەبێت، بەڵام بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان بێبەرامبەر نابن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئیلۆن مەسک، خاوەنی نوێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی پلانی نوێی بۆ گەشەپێدانی تۆڕەكە ئاشکرایکردووە، تویتەر ھەمیشە بێبەرامبەر دەبێت بۆ بەکارھێنەرانی ئاسایی، بەڵام بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان بە پێچەوانەوە دەبێت.

هاوکات جەختیی كردووەتەوە لەوەی، لە دوای سێ ساڵ لە کڕینی کۆمپانیاکە دەیەوێت کۆمپانیای تویتەر بکات بە کۆمپانیایەکی گشتگیر. 

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئیلۆن مەسک وەک هەنگاوێکی نوێ، دەرفەتێکی نوێی بڵاوکردنەوەی ریکلامی ڕاگەیاندووە بەبێ ئەوەی ناوەرۆكەكەی ئاشكرابكات.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ئیلۆن مەسک، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە سیاسەتەکانی ناکات، وەک ئەوەی پێشتر بانگەشەی بۆ کردووە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو داھاتی کۆمپانیاکە تەنها لە ڕیکلام پێنج ملیار دۆلار بووە و ئەو رێژەش بەسە بۆ ئەوەی بۆ ئەمساڵیش بە هەمان سیاسەت بڕوات.


PM:02:03:08/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت