نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگهنیوزـ
نرخی نەوتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به به‌رزی ماونه‌ته‌وه و له سه‌رو 110 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی ئایاری 2022، یه‌ك به‌رمیل نەوتی برێنت بە 113 دۆلار و 22 سه‌نته.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به 110 دۆلار و 61 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا.
لەسەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و و کەمبونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 ساڵدا.
AM:08:08:08/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت