هاوڵاتییەکی عیراقی بەهۆی ئەندامبوونی لە گروپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق لە ئەمریکا زیندانی دەکرێت
وێستگەنیوز_
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگەیاندووە، به‌هۆی شاردنەوەی راستییه‌كان له‌كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته، هاوڵاتییه‌كی عێراقی سزای چوار ساڵ به‌ندكردنی بەسه‌ردا سه‌پێندرا و دواتریش دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
ئەمرۆ شەممە، بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی ئەمریکا، وه‌زاره‌تی دادی ئەو وڵاتە لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌تەوە، هاوڵاتییه‌كی عێراقی به‌ناوی "جاسب حافیز سه‌عدوون"ـی ته‌مه‌ن 36 ساڵی دانیشتووی شاری "گیدیس"ـی سه‌ر به ویلایه‌تی نیویۆرك، دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌ی كه 4 ساڵ به‌ندكردنه، ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێته‌وه.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئه‌و هاوڵاتییه عێراقیه له‌كاتی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی زانیاری هه‌ڵه‌ی به به‌رپرسانی كۆچی ئه‌م وڵاته داوه، دواتر ئاشكرابووە ناوبراو ئه‌ندام بووه له رێكخراوی "عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق"ـی شیعه‌كانی عێراق كه قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و نزیكن له‌گه‌ڵ ئێران.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا ئاشکرایکردووە، ناوبراو زانیاری نادروستی داوه‌ته به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كۆچ و کۆچبەران كاتێك داواكاری بۆ مافی په‌نابه‌رێتی هه‌میشه‌یی پێشكه‌شكردووه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ناوبراو دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه، ئه‌و له رێكخراوێك ئه‌ندام بووه كه كاری توندوتیژی ئه‌نجامداوه، كاتێك له 9ـی نیسانی 2019، له‌كاتی ئه‌نجامدانی دیداری راستەوخۆ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كۆچ، زانیاری ناڕاستی باسكردووه، ده‌ركه‌وتووه له ساڵی 2013 ناوبراو بۆ شه‌ڕ، كاری توندوتیژی و پاڵپشتی له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، چووه‌ته سوریا.
PM:06:30:07/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت