فاو: 25 ملیۆن تۆن گەنم لە ئۆکرانیا گیریخواردووە و ناتوانرێت بگاتە بازاڕەکانی جیهان


وێستگەنیوز_

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیھانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان "فاو" ڕایگەیاند، بەھۆی داخرانی بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە نزیکەی 25 ملیۆن تۆن گەنم لەو وڵاتە گیریخواردووە و ناتوانرێت بگوازرێتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی، دواکەوتنی ئەو گەنمە زیانی بۆ ئابووری جیهان هەبووە و ئاماژە بەوە دەکەن، پەککەوتنی گەیشتنی ئەو کاروانە گەورەیەی گەنم بە بازاڕەکانی جیھان، ھۆکار بووە بۆ بەربوونەوەی نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان.

لە بەشێکی دیکەدا هۆشداری دەدەن سەبارەت بە ئاستەنگەکانی گەنم لەمساڵدا و دەڵێت،  "مانەوەی سایلۆکان بە پڕی لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا، کێشە بۆ ھەڵگرتنی بەرھەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ دروست دەکات، کە چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی تەموز و ئابی داھاتوودا وەرزی دروێنەکردن دەستپێبکات."

ڕێکخراوەکە ئاشکرایکردووە، نزیکەی 700 ھەزار تۆن گەنم لە ئۆکرانیا دیار نەماوە، کە لەو بڕوایەدان سوپای ڕوسیا دەستی بەسەردا گرتبێت.

ھێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و پەککەوتنی بەشێک لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە، نرخی بەشێک خۆراکی لەسەر ئاستی جیھان بەرزکردووەتەوە و هۆشداریش دەدرێت لە ئەگەری بەردەوامبوونی جەنگەکە، ئاسایشی خۆراکی جیهانی دەکەوێتە مەترسییەوە.


PM:04:09:07/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 3168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت