کارین ژان پیێر دەبێتە وتەبێژی کۆشکی سپی


ویستگەنیوز_

ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی دەگۆڕێت و بۆ یەکەمجار ئەو پۆستە دەداتە کەسێکی رەشپێست.
 
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کارین ژان پیێر-ی وەکو وتەبێژی نوێی کۆشکی سپی دیاریکرد. ژان پیێر شوێنی جێن ساکی دەگرێتەوە و لە ئایاری ساڵی رابردوودا، وەکو جێگری جێن ساکی دەستبەکاربوو.
  
بایدن لە راگەیەندراوێکدا باسی لە رۆڵی ژان پیێری کرد و بە کەسێکی ئەزمووندار و بەتوانا ناوی برد و وتی "شەرەفمەندە" بە راسپاردنی ئەو پۆستە بەو کەسە. 
 
هەروەها جێن ساکی، وتەبێژی پێشووی کۆشکی سپی دەڵێت، ژان پیێر دەبێتە یەکەمین ژنی رەشپێست ئەو پۆستە وەربگرێت. چاوەڕوان دەکرێت لەدوای پۆستەکەی لە کۆشكی سپی، جێن ساکی لە کەناڵی MSNBC ـی ئەمریکی وەکو بێژەری هەواڵ دەستبەکاربێت. 
 
ژان پیێر تەمەنی 44 ساڵە و هاوسەرگیری نەکردووە بەڵام خاوەنی کچێکە، وەرگرتنی پۆستەکەی بە ساتێکی مێژوویی ناوبرد.


AM:10:29:06/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت