ئاماری راستەقینەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز_
راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ هێنده‌ی ئه‌و ژمارانه بوون كه له راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كان بڵاو ده‌كرانه‌وه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تا ساڵی 2021 وا بڵاوكرابووه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه 5.4 ملیۆن كه‌سن، له راستیدا 14.9 ملیۆن تووشبوو به په‌تای كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، نیوه‌ی رێژه‌ی مردن له هیندستان كه به 5 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت تا ئێستا له داتای گشتی جیهانی په‌تای كۆرۆنا تۆمار نه‌كراون.
ته‌ندروستی جیهانی لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، له زۆربه‌ی وڵاتاندا نه‌توانراوه رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا تۆمار بكرێت، به‌هۆی كه‌ره‌نتینه و داخستنی گشتیش، رێژه‌ی مردنی به رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ماوه‌ی دوو ساڵی 2020 -2021 كه‌متر كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له كۆی 10 مردن به هۆی كۆرۆناوه، 6 كه‌س له راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كان تۆمار نه‌كراون. هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت ژمارەکە زیاتر بێت.
AM:09:42:06/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 4632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت