تەمەنی تەنها 13 ساڵە و بۆ بروانامەی دکتۆرا لە فیزیا و بیرکاریدا دەخوێنێت


وێستگەنیوز_

منداڵێکی ئەمریکی تەمەن 13 ساڵ لە زانکۆی مينيسوتای ئەمریکا بۆ تەواوکردنی خوێندی دکتۆرا لە بوارەکانی زانستی فیزیا و بیرکاریدا وەرگیراوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئیلۆت تانەر-ی ئەمەن 13 ساڵ بۆ تەواوکردنی خوێندنی دکتۆرا لە زانستەکانی فیزیا و بیرکاری لە زانکۆی مينيسوتای ئەمریکی وەرگیراوە، بەم زوانەش بروانامەی بەکالۆریۆس لە هەمان بواردا وەردەگرێت.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە ئێستادا دایک و باوکیی بڕی لە هەوڵدان بۆ ئەوەی تێچووی خوێندنەکەی بۆ دابین بکەن بەو پێیەی پێویستی بە ئاگاداری و چاودێری وورد دەبێت چونکە هێشتا مناڵە. دایکیشی ئآشکرایکردووە، "تێچووی خوێندنەکەی ئەرک و ئاستەنگییەکی گرانە و دەبێت چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە."

هاوکات بەپێی ماڵپەری وەن ستێپ، نرخی کرێی خوێندنی ئیلۆت، بۆ هەر وەرزێکی ئەکادیمی 20 هەزار و 300 دۆلار "230 گەڵایە"، واتە بۆ هەر سێ مانگ جارێک دەبێت ئەو بڕە پارە بداتە زانکۆ لە بەرامبەر بەردەوامبوونی لە خوێندندا. 

منداڵە زیرەکەکە بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی راگەیاند، "خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ فیزیا هەیە و هاوکاری خوێندکارانی زانکۆ دەکەم لە تێگەیشتنی بابەتە فیزیاییەکاندا."

رۆژنامەکە دەشڵیت، ئەو منداڵە لە هاویندا وانە بۆ خوێندکارانی فیزیا و بیرکاری دەڵێتەوە بەو پێیەی زیرەکییەکی بێ وێنەی هەیە.

هاوکات میشێل-ی دایکی ئیلۆت، باسی لەوەکردووە، کورەکەی لە تەمەنی سێ ساڵانەوە هۆگری زانستە بیرکاری و فیزیاییەکان بووە و زۆر بە خێرایی فێری خوێندنەوە و نوسین بووە و لە ماڵەوە پێیدەڵێن ئەنشتاینی بچووک.

لە کۆتایشدا جەختدەکاتەوە لەوەی، "راستە منداڵەکەم زیرەکە و جیاوازە، بەڵام لەبەرچاوی مندا هەر منداڵە".


PM:12:04:25/04/2022


ئه‌م بابه‌ته 4684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو