خۆ پێداکێشانێک 10 ملیۆن دۆلاری بەدوای خۆیدا هێنا


وێستگەنیوز_هێڤار هیوا

خانمێکی ئەمریکی لە ناوچەی تارزانا لە شاری لۆس ئانجلوس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بە مەبەستی کڕینی یانسیب دەچێتە دووکانێك و 40 دۆلار دەخاتە دەزگای یانسیبەکەوە، لەو کاتەدا کەسێك خۆی لێ دەدات بە هەڵە پەنجەی بەر دوگمەیەک دەکەوێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری فۆرچن، لاکێیدرا ئێدواردز، ئەو خانمە ئەمریکیەیە کە بەهۆی پاڵێکەوە بە بڕی 30 دۆلار بلیتێکی جیاواز بە ناوی ''200X''  دەکڕێت، لەکاتێکدا پێشتر هیچ نیازی نەبووە یانسیبێکی لەوجۆرە بکڕێت.

کاتێک ئەوە دەبینێت، زۆر دلتەنگ دەبێت و دەروات، دواتر لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا تەماشای بلیتە 30 دۆلارییەکەی دەکات، بۆی دەردەکەوێت بەرزترین خەڵاتی یانسیبی ''200X''  بردووەتەوە کە 10 ملیۆن دۆلارە.

براوەی خەڵاتەکە لەم بارەوە دەڵێت، ''سەرەتا باوەڕم نەدەکرد و لە شۆکدا بووم، سەیری بلیتەکەم دەکرد و بە خێرای ئۆتۆمبێلەکەم لێدەخوڕی، خەریک بوو تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ببم. ماشێنەکەم ڕاگرت و چەند جارێک سەیری بلیتەکەم کردەوە، هەروەها لە ڕێگەی بەرنامەی مۆبایلی یانسیبەوە دیسان چاوم لێکردووە، بەم خۆمم دەگوت شتی وا نابێت."

لەبارەی چۆنێتی خەرجکردن و مامەڵەکردن بەو برە پارەیەوە، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە پلانی کڕینی خانوویەکی هەیە لەگەڵ دامەزراندنی رێکخراوێکی قازانج نەویست.

هاوکات، لە بەرامبەر بردنەوەی ئەو خانمە، ئەو مارکێتەش کە بلیتەکەی فرۆشتووە، بڕی 50 هەزار دۆلار "پێنج دەفتەر دۆلار" وەک دیاری وەردەگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، تەنیا یەک کەس لە ناو 3 ملیۆن کەسدا، چانسی بردنەوەی 10 ملیۆن دۆلاری یانسیبی ''200X'' هەیە.


PM:01:32:13/04/2022


ئه‌م بابه‌ته 3608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو