راپه‌رێكی میسری هه‌رای نایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌حمه‌د عفروتو، راپه‌رێكی میسریه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به یاوه‌ریی كچه هاوڕێكه‌ی خۆی چووه بۆ عه‌مره و له‌وێ له‌به‌رده‌م كه‌عبه‌ی پیرۆز وێنه‌یان گرتوه، ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا.
راپه‌ره میسرییه‌كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاتی عه‌مره‌كردنه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ری نوسیوه "خوا لێمان قبوڵ بكات ئینشائه‌ڵا".
دووان له‌و وێنانه‌ی ئه‌حمه‌د، له‌گه‌ڵ كچێكدایه كه له میسره‌وه بردویه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ عه‌مره‌و كه‌عبه‌ی پیرۆزیش له‌پشتیانه‌وه ده‌ركه‌وتوه، هه‌واداره‌كانی ئه‌م كاره‌یان به "بێڕێزی و گاڵته‌كردن به نه‌ریتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك حه‌ج و عه‌مره" له قه‌ڵه‌مداوه.
هه‌ندێكی دیكه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان گرتوه كه ئه‌و راپه‌ره و كچه هاوڕێكه‌ی زۆر نزیك له یه‌كتر وه‌ستاون و به پێشێلكاریی نه‌ریته ئاینییه‌كانیان هه‌ژمار كردوه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و دوانه ژن و مێرد نین، هاوكات دا‌واشیان كردوه لێكۆڵینه‌وه له‌و كاره بكرێت كه به رای ئه‌وان "ده‌ستدرێژیییه بۆسه‌ر پیرۆزییه ئاینییه‌كان".
PM:07:16:20/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 12132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت