كچه سعودیه‌كه‌ی تیك تۆك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی دوا ساته‌كانی "ساز قه‌حتانی" ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمهڵایهتیهیكانی سعودیه‌یان بلاوكرده‌وه كه له روداوێكی هاتوچۆی سه‌ختدا گیانی له‌ده‌ستدا.
ساز له ڤیدیۆكه‌دا به ئۆتۆمبیلێكی ره‌نگ ره‌ش به خێراییه‌كی زۆر له‌سه‌ر رێگای ناوچه‌ی عروبه له ریازی پایته‌خت ده‌ڕوات و دوای توشبونی به روداوێكی هاتوچۆ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گڕی گرتوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ساز به ناوی "ئه‌ریج عومه‌ری"یش ناسراوه و یه‌كێك بووه له كچه ئه‌ستێره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاجیاكانی سناپ چات و تیك تۆك و رۆژانه چالاكییه‌كانی له ئاهه‌نگ و شوێنه گشتییه‌كاندا پیشانی هه‌وادارانی داوه.
PM:04:54:18/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 17496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت