17 هه‌زار لایك بۆ ئه‌م وێنانه‌


وێستگه‌ نیوزـ

هه‌یفا وه‌هبی، خانمه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانبێژی لوبنانی بۆ یادی له‌دایكبونه‌كه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی له‌ هه‌ژمارو لاپه‌ڕه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، هه‌یفا وه‌هبی له‌سه‌روو وێنه‌كانییه‌وه‌ سوپای ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه‌ كه‌ پیرۆزبایی یادی له‌دایكبونیان لێكردوه‌.

له‌ماوه‌ی 3 رۆژ له‌ دانانی ئه‌و وێنانه‌دا، 17 هه‌زار لایك و نزیكه‌ی 2 هه‌زار كۆمێنتی بۆ هاتووه‌ و 228 جاریش وێنه‌كانی شه‌یر كراونه‌ته‌وه‌.

هەیفا وەهبی یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی عەرەب و لەدایکبووی ساڵی 1976ە، خەڵکی گوندێکە بە ناوی "مەحرونە" لە باشوری لوبنان، دایکی میسریە و لە باوکی جیابۆتەوە و خاوەنی سێ خوشکە، یەکێکیان دوژمنی سەرسەختی هەیفایە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە خەڵاتەکەی لێسەندرایەوە.

هەیفا وەک نمایشکاری جلوبەرگ بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە تەمەنی 16 ساڵیەوە کاری کردووە، بەشداری لە زۆرێک لە ڕێکلام و ڤیدیۆ کلیپەکاندا کردووە لەگەڵ هونەرمەندە بەناوبانگەکاندا وەک عاسی حەلانی و جۆرج سوف، لەساڵی 2002 بەدواوە چووە نێو جیهانی هونەرەوە یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە "ئەوە ژیانە یاخود زەمانە" دواتر لەساڵی 2005 ئەلبومی "دەمەوێت بژیمی" بڵاوکردەوە، پاشان ئەلبومێکی بە ناوی خۆیەوە "من هەیفام" لەگەڵ "بوس واوا" بڵاوکردەوە کە تایبەت بوو بە منداڵان.

هەیفا لەکاری هونەری بەردەوامە چەندین ئەلبوم و بەرهەمی تری بڵاوکردەوە، جگە لەکاری هونەر چەندین کۆمپانیای دروستکردنی ئاڵتون و زیو بەناوی هەیفاوە بڵاودەکرێتەوە و ڕێکلام بۆ زۆر کۆمپانیای بازرگانی جیهانی بەناوبانگ دەکات، وەک کۆمپانیای بیبسی، چونکە بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکیشیەکەوە هەوادارێکی زۆری بەدەستهێناوە، لەساڵی 2005 لەپێشبڕکێیەکی کەناڵی لوبنانی lbc خەڵاتی باشترین هونەرمەندی بەدەستهێنا.

لەدوای ساڵەکانی 2008 هەیفا دەستی بە کاری نواندن کرد و بەشداری لە چەند فیلم و درامایەکدا کرد، یەکێک لە فیلمەکان بەناوی "حلاوه‌ روح" لەزۆربەی وڵاتانی عەرەبی قەدەغە کرا، بەهۆی دیمەنی وروژێنەرەوە.

هەیفا بەپلەی 49 دێت وەک یەکێک لە کاریگەرترین خانمەکانی جیهان، لەساڵی 1990 هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە پورێکی خۆیدا کرد و کچێکی بەناوی زەینەب لێ بوو، دواتر لەساڵی 2005 بووە دەستگیرانی پیاوێکی بازرگانی سعودی بۆ ماوەی 7 مانگ و دواتر جیابوەوە، لەساڵی 2009 هاوسەرگیرییەکی دیکەی لەگەڵ پیاوێکی بازرگانی میسری بەناوی "ئەحمەد ئەبو هەشیمە" کردو دواتر لەساڵی 2012 لەویش جیابوەوە.


PM:11:50:12/03/2022
















ئه‌م بابه‌ته 10108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو