حه‌وت ره‌فتار به یه‌كجاری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ت دورت ده‌خاته‌وه
وێستگه نیوزـ
هه‌ندێك كات به هۆكارێكی دیاریكراو په‌یوه‌ندیی نێوان دوو هاوسه‌ر یان دوو خۆشه‌ویست كۆتایی دێت و هه‌ریه‌كه‌و به‌لایه‌كدا ده‌ڕوات، كه رۆیشتن هه‌ر یه‌كێكیشیان خۆشی له ته‌نیاییدا ده‌بیننه‌وه یان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا خۆشتر ده‌ژین، هۆكاره‌كه‌ش هه‌ڵه‌ی یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه بووه كه ده‌یتوانی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش نه‌كات.
ئه‌ده‌بیاتی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونناسی پڕه له نمونه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه هاوبه‌شه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌یكه‌ن و دواجار په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به دابڕان كۆتایی دێت، له دیارترینیشان ئه‌م حه‌وت رهفتارهن كه به یه‌كجاری په‌یوه‌ندیه‌كه خامۆش ده‌كاته‌وه:
1- خۆ دوورخستنه‌وه له كه‌سی به‌رامبه‌ر: بێ به‌شكردنی كه‌سی به‌رامبه‌ر له سۆز و سۆزداری زۆر هه‌ستیاره.
2- شاردنه‌وه‌ی پاره و موچه: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له هه‌ر 5 ئه‌مریكییه‌ك دوانیان له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان درۆیان كردوه و به راستی پییان نه‌وتون باری داراییان چۆنه.
3- په‌یوه‌ندییه‌كی وه‌همی: ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر راست نه‌بێت و به وه‌همی ته‌ماشای بكه‌یت، دواجار هه‌ستی خۆشیه‌ویستی بۆ رۆتینێكی بێزاركه‌ر ده‌گۆڕێت و به كاره‌سات كۆتایی دێت.
4- داخستنی ده‌رگا به‌رووی ئه‌زمونی نوێ‌دا: ئه‌و ژن و مێرده‌ی پێكه‌وه شته نوێیه‌كان تاقی ده‌كه‌نه‌وه، خۆشگوزه‌رانترن.
5- مامه‌ڵه و ره‌فتاری بێ ده‌نگ: بۆ نمونه لایه‌نێك فشار له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ده‌كات و ئه‌وه‌ی فشاره‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی بێده‌نگییه و هیچ ناڵێت، ئه‌مه ژیانه‌كه ناخۆشتر ده‌كات، باشتره زمانی گفتوگۆ هه‌بێت نه‌ك له هه‌موو بارێكدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت.
6- مامه‌ڵه‌كردن به قێز و رقه‌وه: ئه‌مانه زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ن كه زیاتر تووشی لێكترازان و جیابوونه‌وه ده‌بنه‌وه.
7- باسكردنی بابه‌ته قورسه‌كان به كورته‌نامه: بۆ ژن نامه‌ناردن باشتره و دڵیان پێی خۆشتره، به‌ڵام بۆ پیاو ئه‌گه‌ر به كورته‌نامه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت وا ده‌زانن له په‌یوه‌ندییه‌كان كشاوه‌ته‌وه.
PM:08:24:07/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 4320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت