لە هێرشێکدا بۆسەر مزگەوتێکی شیعەکان 45 کەس کوژران


وێستگه‌نیوزـ

پۆلیسی پاکستان رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشێک بە بۆمب بۆسەر مزگەوتێکی شیعەکان لە شاری پێشاوەر لە باکوری خۆرئاوای ئەو وڵاتە، 45 کەس کوژران و 65 کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی 4ی ئازاری 2022، پۆلیسی پاکستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینیدا بە بۆمب هێرشکراوەتە سەر مزگەوتی کوچا ریسالدار کە مزگەوتی پەیڕەوکارانی شیعە مەزهەبە لە شاری پێشاوەر لە باکوری خۆرئاوای ئەو وڵاتە، به‌هۆیه‌وه‌ 45 کەس کوژران و 65 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای هێرشەکە تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

دەشڵێت، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە رانەگەیاندووە.


PM:05:24:04/03/2022


ئه‌م بابه‌ته 3416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو