پاژنه‌ی به‌رزی لابرد و چه‌كی هه‌ڵگرت
وێستگه نیوزـ
ئه‌ناستازیا لینا، شاجوانی پێشوی ئۆكرانیا و كچه ئه‌كته‌ری ئه‌و وڵاته له نوێترین وینه‌یدا به چه‌ك و به‌رگی سه‌ربازییه‌وه ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش وه‌ك پیشاندانی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر له‌شكركێشییه‌كه‌ی روسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌ناستازیا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام وێنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌وادارانیشی ده‌ڵێن "شاجوان پاژنه‌ی به‌رزی لابرد و چه‌كی هه‌ڵگرت".
ئه‌و شاجوانه ئۆكرانییه پێشتریش رایگه‌یاندبوو "هه‌ر كه‌سێك سنوری ئۆكرانیا به مه‌به‌ستی داگیركاری ببه‌زێنێت، ده‌كوژرێت، سوپای ئێمه به جۆرێك شه‌ڕ ده‌كات كه وا له ناتۆ بكات خۆی داوا له ئۆكرانیا بكات ببێته ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌دا".
ئه‌ناستازیا لینا پێشتریش نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بووه له توركیا و پێنج زمان ده‌زانێت و وه‌ك وه‌رگێڕیش كاری كردوه.
PM:03:40:27/02/2022
ئه‌م بابه‌ته 6020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت