پاش 12 ساڵ سەگێک و خاوەنەکەی بەشێوەیەکی سەیر یەک دەبیننەوە


وێستگەنیوز_ 

زۆوی، ئەو سەگەی لەلایەن سەیارەیەکی بارهەڵگرەوە لێی دەدریت و پاشان کەسێک پەیوەندیی بە پۆلیسەوە دەکات و بە پۆلیس ڕادەگەیەنیت، سەگێکی پیر و نەخۆشی دۆزیوەتەوە. 

ئەفسەرێکی خزمەتگوزاریی ئاژەڵان، سۆنەری سەگەکەی کردووە و بۆی دەرکەوتووە ئەم سەگە لە 2010ـەوە ون بووە، خاوەنەکەی زۆوی کە ناوی مایکڵە ڕایگەیاند، "هەرگیز پێشبینیی ئەوەم نەدەکرد سەگەکەم بدۆزمەوە، بۆیە زۆر دڵم خۆشە". 

زۆوی، ماوەیەکی زۆر ون ببوو، هەروەها لە ساڵی 2015ـەوە لە لیستی مردووەکاندا دانراوە، کە سکانی جەستەی سەگەکە کراوە و لێی کۆڵراوەتەوە، بۆی دەرکەوتووە خاوەنەکەی هەمان ئەو ژمارە مۆبایلەی پێ بووە لە کاتی ونبوونی سەگەکەیدا هەیبووە، بۆ ئەوەی گەر دۆزرایەوە، سەگەکەی بۆ بگەڕێنێنرێتەوە. 

سەگەکە 60 میل لەو شوێنە دوور بووە، کە سەرەتا لێی ون بووە، خاوەنەکەی ئەوەشی ڕاگەیاند،"ئەم سەگە لەگەڵ خوشکەی دووانەکەیدا بووە و 6 مانگ لەگەڵ ئێمەدا ژیاوە، پاشان بۆ ماوەی 20 خولەک جێمان هێشت، ئەویش ون بوو؛ ئێستا دڵخۆشین کە گەڕاوەتەوە نێومان و پێکەوە دەژین".


PM:06:01:21/02/2022


ئه‌م بابه‌ته 5016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت