خولی دووەمی فێستیڤاڵی زێڕین بۆ باشترین دەقی شانۆیی کوردی بەڕێوەدەچێت


وێستگەنیوز_ 

لە پاش بەئەنجامگەیاندنی خولی یەکەمی ڤێستیفاڵی زێڕین بۆ باشترین دەقی شانۆی کوردی، لەلایەن ناوەندی شانۆی تاڤەوە، لە بەرواری 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019، لە ئێستادا ناوەندی شانۆی تاڤ خولی دووەمی ئەو ڤێستیڤاڵە ڕادەگەیەنێت و داواکارە لە نووسەران و شانۆکارانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەقەکانیان ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بنێرن. 

هەروەها ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ئەوەشیان ڕاگەیاند، ناردنی دەقە شانۆییەکان لە بەرواری 15ی کانونی یەکەمی ساڵی پارەوە دەستی پێکردووە تا بەرواری 25ی شووباتی ئەمساڵەوە بەردەوام دەبێت. 

ڕێکخەراقنی فێستیڤاڵەکە پێنج تایبەتمەندییان دیاریی کردوە بۆ ئەو دەقە شانۆییانەی دەنێردرێن و بریتین لە:
 
تایبەتمەندییەکانی ڤێستیڤاڵ:

١- دەقە شانۆییەکە دەبێت بە کوردی نووسرابێت.

٢- لە هیچ شوێنێک پێشتر بڵاو نەکرابێتەوە و نمایش نەکرابێت.

٣- لەلایەن لیژنەیەک، کە ناوەندی شانۆی تاڤ دیاریی دەکات هەڵسەنگاندن بۆ دەقە شانۆییەکان دەکرێت.

٤- خەڵاتەکە بریتی دەبێت لە قەڵغانێکی زێڕین بۆ براوەی یەکەم و قەڵغانی زیو بۆ براوەی دووەم و سێیەم.

٥- هەر سێ دەقی شانۆیی یەکەم و دووەم و سێیەم، لە شێوەی کتێبێک لە لایەن ناوەندی شانۆی تاڤەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

پێویستە دەقەکان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێررێت   [email protected]

لەلایەن/ بڵند ئێزەدی


PM:04:11:29/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 9404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت